کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا: ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات

14:38 - 15 بەفرانبار 2719

بریتانیا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد کوژرا، بەڵام وتیشی ئەمەریکا .مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات دژی هەر هەڕەشەیەک وەزیری بەرگری بریتانیا" بێن واڵاس" لە بەیاننامەیەکدا وتی: "قسەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی "مارک ئێسپەر"دا کردووە و ئاماژەشی بەوە داوە  لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕەوشەکە هێمن بکەنەوە". وتیشی : "یاسای نێودەوڵەتی ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بەرگری لە خۆی بکات دژی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاوڵاتیانی و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە. شایانی باسە کە بریتانیا کەشتییەکی شەڕکەری ڕەوانەی گەرووی هورمۆز کردووە  بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان کە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەسەرە و دەڵی وڵامی هەر هێرشێکی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کەشتییەکان دەدەینەوە. جێگای ئاماژەیە کە دوای کوشتنی قاسم سلێمانی بەدەستی هێزەکانی ئەمریکا، ناوچەکە ئاڵۆزتر بووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕهەیە هەر بۆیە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا و خودی ئەمریکاش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە .