کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پێنس: بە فەرمانی قاسم سلێمانی تاڵبان هێرشی دەکردە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

14:47 - 15 بەفرانبار 2719

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا باسی لە پێوەندی و هاوکارییەکانی قاسم سلێمانی و تاڵبان کرد دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتی ئەفغانستان. مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئەمریکا بە کاردانەوە بە کوشتنی گەورە تیرۆریست قاسم سلێمانی ڕایگەیاند، ناوبراو لە ئەفغانستان پشتیوانی ماڵی، ڕیکخستن و سەربازیەکانی سوپای پاسداران بۆ گرووپی تاڵبانی لە ژێر چاودێری دابووە و پشتیوانی لە هێرشی گرووپی تاڵبان بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرد. پێنس لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا، قاسم سلێمانی بەوە تاوانبار کرد کە دەستی هەبووە لە ڕێکخستنی پیلانێک بۆ تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشنگتۆن لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیدا. ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: "سوپای قودس کە لە ژێر فەرمانی قاسم سولەیمانی دابوو، پیلان داڕێژەری تیرۆرەکانی ساڵی ٢٠١١ لە تورکیە و کێنیا بوو، بەرپرسی ڕشتنی خوێنی سوورییەکان و یەمەنییەکان و هەروەها خەڵکی وەزاڵە هاتووی عێراق و تەنانەت خودی ئێرانیش بوو. لەڕاستیدا تیرۆریستێکی مرۆڤ کووژ بوو کە ئاسایشی جیهانی تێک دابوو.