کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕزگاریی لاوێکی سەقزی لە مەرگ

16:56 - 15 بەفرانبار 2719

بەهەوڵی خێرخوازان و چالاکانی مەدەنی کوردستان لاوێکی سەقزی لە مەرگ ڕزگاریی بوو. لاوێکی خەڵکی سەقز و بە ئێعدام مەحکووم کراو، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازانی ئەو شارە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "سیاوەش محەممەدی"، خەڵکی سەقز، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو. ئەو لاوە کوردە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" مەحکووم کرابوو. ناوبراو پاش ٧ ساڵ زیندانی، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازان لە ئێعدام ڕزگاری بوو. چەند ساڵێکە چالاکانی نێوخۆ خەریکی پەرەپێدانی ئەو ڕوحی برایەتی و لێبووردەیین و تا ئێستا چەند کەسێک لەو ڕێگەیەوە لە مەرگ ڕزگار کراوە. لەگەڵ ئەوەی کە ڕوحی لێبووردن لەنێو کورددا بۆ ئەم جۆرە تاوانانە تازە نییە، بەڵام ئەو هەوڵەی چالاکانی نیوخۆ و لێخۆشبوون لە تاوانەکان و گەڕانەوەی ژیان بۆ مەحکوومکراوان جێگەی پێزانینە و خەڵکی کورد پێویستە زیاتر هاوکاریان بن و هەوڵ بدرێ ڕێژەی تاوان لە کوردستان تا بکرێ کەمتر و کەمتر بکرێتەوە.