کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی بەپەلەی ناتۆ سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

13:44 - 16 بەفرانبار 2719

دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و ئاڵۆزی ناوچەکە و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی لە هێزەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە پێکدێنن. بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانەتییەکە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار، لە بڕۆکسل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دوای کوژرانی قاسم سلێمانی کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغدا ئەنجامدرا. سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ" یانس ستۆڵتنبێرگ "دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانەتییەکە کردووە، داوای ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیەی کردووە. مەبەست لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانێتی ناتۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی عێراقە بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕاهێنانی بە هێزە عێراقییەکان ڕاگرت، دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و زیادبوونی هەڕەشەکان بۆ سەر هێزە بیانییەکان لە عێراقدا.