کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی ناوەندی سێی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بەڕانەتی پارتی دێموکراتی کوردستان

23:44 - 13 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هەیئەتێکی ناوەندی ٣ی کوردستان سەردانی ناوچەی بەڕانەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە ناحییەی بەحرکە کرد. لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا هەردووک لا دوای باس و خواستی ڕەوشی ناوخۆی کوردستان، پارچەکانی دیکە و ڕۆژهەڵاتی ناوڤین بەتایبەتی، لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی و لێک نزیک بوونەوەی هەرچی زیاتری لایەنە کوردییەکانیان جەختیان کردەوە. هەڤالانی ناوچەی پارتیش خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی لەم جۆرە سەردانانە و هیوایان خواست درێژە بە پێوەندییەکانیان دەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بدەن.