کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدانی بێهزاد مەحموودی لە هەولێر

14:19 - 3 جۆزەردان 2721

بێهزاد مەحموودی، ئەو پاناخوازەی کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە بەردەم بارەگای سەرەکیی un لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا. بەرەبەیانی ڕۆژی دووشممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بێهزاد مەحموودی پەناخوازی خەڵکی بۆکان کە ٦ ڕۆژ پێش لەپێش بارەگای UN لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو،بە هۆی زۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەی و قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا. بێهزاد مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان ماوەی ٤ ساڵ بوو کە لە هەرێمی کوردستان دەژیا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشبوون لە مافەکانی وەک پەنابەرێک و هاوکارینەکرانی لەلایەن UN و ڕەتکرانی داواکارییەکانی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و بە ڕێژەی لەسەتا ٩٣ جەستەی سووتابوو. جێگای ئاماژەیە پاش خۆ سووتاندنی ئەو لاوە کوردە پەناخواز و پەنابەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە خەمساردیی ئەو ڕێکخراوە و دابیننەکردنی داواکارییە مرۆییەکانیان چەند ڕۆژ لە بەردەم بارەگای un ناڕەزایەتییان دەربڕی کە لە ئاکامدا بە هۆی گوشاری پەنابەران بەڵێنیی جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکانیان کە لە ٩ خاڵ پێکهاتبوو پێداون، هەر بۆیە پەنابەران ماوەی یەک حەوتوو مۆڵەتیان بەو ڕێکخراوە داوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.