کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قەڵای خۆڕاگری پۆڵایینی حیزبی دێموکراتی کــــوردستان

15:40 - 18 گەلاوێژ 2721

سڵاو و ڕێز حورمەت بۆ هاوڕێیان و دڵسۆزان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان! بە داخ و پەژارێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاک موسای باباخانیمان کە بیست دڵی هەموومانی تەزاند و جارێکی دیکە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ، لاواز بوون و تیروریست بوون و دژە ئازادی بوون و دژە مرۆڤایەتی بوونی خۆی بە جیهان سەلماند و ویستی بەو کارە هێز و ورەی تێکۆشەرانی شۆڕشی کورد کەم بکاتەوە ، بەڵام هەموو جار ڕژیمی خوێنمژی کۆماری ئیسلامی دەچێ ئەو هەڵە گەورەیە دووپات دەکاتەوە و لەگەڵ گیانی خۆی گاڵتە دەکات و بە هەر جارێک شەهیدکردنی تێکۆشەرێکی کورد ، ئێمە ورە و هێزی ئەژنۆمان بۆ لەناو بردنی ڕژیمی پیسی ئاخوندی و هێنانە خواری ئاڵا پیسەکەیان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرتر دەبێ و سەنگەری خۆڕاگریمان هەمووجار دەبێتە قەڵایەکی پۆڵایین کە بەهەزاری وەک خۆیان و جاشەکانیان لەناو ناچێت و نەفرەتمان لێیان زۆرتر دەبێت . ئەمە مێژوو سەلماندویە و لە مێژوودا بەرزی ونزمی زۆرمان دیوە، تلمان داوە ، خوێنمان بە ڕووبار لێچوە بەڵام کە ئەو ڕێگەمانە هەڵبژاردوە پێویست بێت گیانی خۆمان پێشکەشی وڵات دەکەین . پەیامیشمان بۆ سیخوڕ و جاشەکانمان ئەوەیە وڵات شەرەفی مرۆڤە و هاووڵاتیان خوشک و برای یەکن .ئێوە کە شەرافەت و کەرامەت و بنەماڵەی خۆتان بۆ دوو ڕۆژ ژیانی ناقابل بە دوژمنی خوێن خۆری زاڵم فرۆشت دەسا بە تەمای سزای خۆتان بن کە دێر یان زوو بە دەس هەڵۆتیژباڵەکانی ئەو وڵاتە جێبەجێ دەکرێ و وەک چۆن جاشەکان و خۆفرۆشانی سەردەمی حکومەتی بەعس لە دوای ڕوخانی سەدام حسەین سزا دران ، سزای ئێوەی وڵات فرۆشیش لەوان کەمتر نابێت و چیتر بەتەمای ژیانێکی خۆش مەبن چونکە دونیاتان لێ دۆزەخ دەکەین و کوردستان جێگەی وڵات فرۆش و ئەغیار نیە و نابێت . ئێمە ئەندامانی نێوخۆ پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو خزم و کەس و کاری هاوڕێ کاک موسا باباخانی و پێشمەرگەکان و تێکۆشەران و تەواو دڵسۆزانی ئەو خاکە دەکەین و ڕادەگەیەنین هەرهەموومان لەگەڵتانین و ورەتان هیچ دانەبەزێ و تاکوو دڵۆپێک خوێنمان تێدا مابێت لە خەبات و تێکۆشان ، لە درێژەدانی ڕێگەی شەهیدان و لە تۆڵەی خوێنی شەهیدانمان بۆ ساتێک غافڵ نابین و پاشەکشەناکەین . ئەوەی کە دەمێنێ و نابەزێ ئێمەین و ئەوەی کە مەشروعیەت و نرخی لە ناو وڵاتیدا نەماوە کۆماری ئیسلامیە و لەناو چوونی نزیکە . ژین و ژیان بۆ کـــوردستان مەرگ و نەمان بۆ کۆماری خوێنمژی ئیسلامی ئێران و دووژمنانی کـــــوردستان .

۲۷۲۱/٥/۱٦کوردی ۲۰۲۱/۷/۸ زاینی