کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی حوکمی ٥١ مانگ بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

16:17 - 21 خەرمانان 2721

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ''سەعید فەتحی‌نەژاد''، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، سزای ٥١ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو بە تۆمەتی ''هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم'' سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، هەروەها بە تۆمەتی ''ڕێگە بڕینی نایاسایی سنوور'' سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی یاسای پێکەوە بەستنی حوکمەکان، ''سەعید فەتحی‌نیژاد'' بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران سزا دراوە. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ی هەتاویدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.