کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی فێرکاریی زمانی کوردی تایبەت بە مناڵان لە ئاوایی خوریشت سەر بە شاری شنۆ

15:07 - 27 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی تایبەت بە مناڵان لە ئاوایی خوریشت سەر بە شاری شنۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات. بۆ ڕێزگرتن لە قوتابیانی سەرکەوتووی خولی فێرکاریی زمانی کوردی و مامۆستای وانەبێژ عومەر محەممەدی، وتاری ڕۆژی هەینی ئاوایی خوریشت سەر بە شاری شنۆ، تەرخان کرابوو بۆ گرینگی زمانی دایک کە لەلایەن مامۆستای ئاوایی خوریشت (مەلا ڕەحیم هەمزە پوور) پێشکەش کرد و هەروەها بۆ ئەمەگناسی بە نیسبەت تێکۆشانی خەمخۆرانەی مامۆستای وانەبێژ (عومر محەممەدی) سپاسنامەیەک لەلایەن خەڵکی ئاوایی پێشکەش بە ناوبراو کرا . دواتر مامۆستا عومەر محەممەدی لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی خولەکان وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و پاشان ئەو مناڵانەی سەرکەوتوانە خولی بەشداربوونیان بە سەرکەوتوویی تێپەر کردبوو ، لە سێ ئاستی زۆر باش ، باش و مامناوەند بڕوانامەیان پێبەخشرا.