کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆری چالاکێکی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی

15:42 - 27 خەرمانان 2721

چالاکێکی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی یاسین بلووت لە شاری سلێمانی تێرۆر کرا. ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ی بەیانی لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، چالاکێکی سیاسیی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی "یاسین بلووت" ناسراو بە "شوکری سەرحەد" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تێرۆر کرا. دوای هێرشەکە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی شوکری سەرحەدـیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بکوژانی ئەم چالاکە سیاسییە لە بەردەستدا نییە.