کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسی ساڵانەی لیبەر پارتی لە بریتانیا

13:46 - 10 رەزبەر 2721

لەژێر ناوی "پێکەوە لەژێر دروشمی داهاتوویەکی بەهێزتر"، کۆنفرانسی ساڵانەی لیبەر پارتی لە بریتانیا بەڕێوەچوو. کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کارێکاری بریتانیا (لیبەر پارتی) هەموو ساڵێک بەرێوە دەچێت، ساڵی ڕابردوو لەبەر نەخۆشی پەتای کۆرۆنا بەڕێوە نەچوو. ئەم ساڵ بۆ ئەو کۆنفرانسە کە لە ڕۆژانی ٢٤ تاکو ٢٩ی سپتامبری ٢٠٢١ لە شاری برایتۆن بەرێوەچوو، حیزبی دێموکراتی کوردستان وەك هەمیشە بۆ ئەم کۆنفرانسە بانگێشتن کراو بوو و بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوون. ئەمساڵ بەهۆی ڕێنوێنیەکان و خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا کۆنفرانس وەك ساڵانی پێشوو بەڕێوە نەچوو لە زۆر بارەوە کەموکوری هەبوو بەتایبەت بەشی نێونەتەوەیی، بەشی بەرچاوی پانێلەکان لەسەر بازار و زیندووکردنەوە و بەهێزترکردنی ئەو بەشە بوو و دەکرێ بووترێت کە لەهەموو بەشەکانی دیکە گرینگی زیاتری پێ درابوو. لەکۆی ئەو پانێلانەی کە شاندی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سێپتامبر، تێیاندا بەشداری کرد بریتی بوون لە: کەمپەینی حیزبی کار بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کە بۆ لیسا نەنی وەزیری لە سایەی دەرەوەی وڵات لە حیزبی کارێکار پێک هاتبوو لە سەر سیاسەتی دەرەوەی حیزبی لیبەر پارتی ئەگەر لە دوارۆژدا بێنە سەر کار: لە تەوەری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست باسیک لە سەر عەرەبستانی سعودی، یەمەن، ئەفغانستان و کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین کرا. هەر ئەو ڕۆژە بەریز کێ ستارمەر سەرۆکی حیزبی کارێکار، بەخێرهاتنی میوانانی نێودەولەتی کرد و باسێکی لەسەر پەیوەندی حیزبی کارێکار لەگەڵ حیزبە دۆستەکانیان و بەهیزترکردنی دۆستایەتیان لە دواڕۆژدا. رەیچێڵ رییفس سەرۆک وەزیری سایەی خەزێنەداریی حیزبی کار کە شوعارەکەی سەوز کردنە (سەوز کردن)، باسێکی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و وەبەرهێنان لەو بوارەدا. لیسا نەنی وەزیری سایەی دەرەوەی وەلات باسێکی لە سەر سیاسەتی دەرەوەی حیزبی کارو بەرنامە و پلانیان بۆ دوارۆژ. لە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سێپتامبر، پانێلێک لەلایەن بلومبرگ بە ناوی لوتکەی بازرگانی بلومبرگ و حیزبی کارێکار: کێبرکێ بەرەو نەهێشتنی هەڕەشە بۆ سەر ژینگە بەهۆی گازەکانی گوڵخانەیی لەو پانێلەدا باسەکان بە زۆری لەسەر گۆڕانی ژینگە بوو و هەروەها بەرنامەی داهاتوو کارکردن لە ئێستا بۆ ساڵی ٢٠٣٠ پلان وایە کە تەنیا ماشێنی کارەبای بمێنیت، بۆ گرینگی‌دانی زیاتر بە سروشت بۆ بەهێز کردنی ژینگە بەرنامەی تۆکمەتریان هەیە. لەو پێوەندیە دا باسی ئیمکاناتی زیاتر و دانانی وێستگەی شارشکردنی ماشێنەکانی بەرقی لە هەموو بریتانیا باسێکی بەشدار بووان و رازی نەبوونیان لەمبارەیەوە بوو. ئەو کەسانەی قسەکەری پانێلەکە بوون: ئێد میلیباند، رەیچێڵ رییفس، تۆنی دانکەر و کاتێرین مەک گینێس هەروەها لەلایەن نیروی کار بۆ لیبەر (سیمی بۆ لەیبەر) پانێلێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەرێوەچوو. کۆی ئەم باسانە سەفەر و دیداریان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو کارانەی کە کراون و پێویستە لەداهاتوو چی بکرێت، سوپاس و پێزانین بۆ ئەو لایەنانەی کە هاوکار و پشتیوان بوون لە راگوێستنی بەشێک لەو مندالە بی سەرپەرستانە و یارمەتیە مرۆیانەی تا ئیستا کراوە کە ئەوانە هێشتا کەمن و پێویستە زیاتر بکرێت. پشتیوانی نێونەتەوەی زیاتر. بەرێزان: لۆیدس راسڵ مۆیلی ئەندامی پەرلەمان، کاک مەسعوود کاسۆ نوێنەری شۆرای دێمکراتیکی سووریە لە بریتانیا ، خاتوو رۆهاش شێخۆ، کۆنگرەی ستار لەبریتانیا، ناوەندۆ میشرا ئەندامی پارلمان، سیمۆن دوبینس بەهیزکردنی یەکیەتیەکان ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە شاندی حیزب بەشداری لە ئێوارەخوانێك کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێکهاتبوو؛ کە لەلایەن کاک کاروان جەماڵەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا بەخێرهاتنی میوانان کرا. هەروەها لە لایەن بەرێز وین دەیوید وەزیری لەسایە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا باسێک لەسەر پێوەندیەکانی بریتانیا و حکومەتی هەرێم کراو و باسی لە دوایین سەردانی بەرێز نێچیروان بارزانی بۆ بریتانیا کرد و ئەو سەردانەی زۆر بە ئەرێنی وەسف کرد. چوار شەممە ٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ کۆتای کۆنفرانس، وتاری ڕێبەری حیزبی کار بەرێز کێر ستارمەر پێشکەش کرا کە تەوەرە گرینگەکانی، چاوەدێری، کار، بەرابەری و ئەمنیەت بوون. ناوبراو لە قسەکانی دا تەئکیدی لە سەر بەرابەری و عەدالەت دەکردەوە.کۆی باسەکانی زیاتر لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و سەرکەتنی حیزبەکەیان ئەگەر بەدەستەڵات بگات زیاتر لە خزمەتی تەندروستی نەتەوەیی، گۆرانی ژینگە (کەش و هەوا)، بەرابەری و عەدالەت، تەجرووبەی کار بۆ گەنجان و خوێندکاران، ئیمکاناتی زیاتر بۆ خوێندکاران کە لە گەل تێکنۆلۆجیای پێشکەوتووی ئەمرۆ بێتەوە. لە سیاسەتی دەروە دا، بەهێز کردنی دۆستایەتی زیاتر یان پەیوەندی باشتر لە گەل دۆستەکانمان لە دونیا، بەهێز کردنی ناتۆ و بەهێزتر کردنی پیوەندیەکان لەگەل ئەوروپا. بەداخەوە زۆرتری باسەکان باسی نێوخۆی و بەریوەبردن کێشەکانیان لەگەل حیزبی معافزەکار و هەروەها کێشەکانی نێوخۆیان و شێوەی حکومەتداری داهاتوویان تەوەری باسەکان بوون. ئەم راگەیەندراوانە لەلایەن شاندی حیزبەوە لە ڕۆژی بەشداری تا کۆتایی کۆنفرانس لە پانێڵ و کۆبونەوەو دیدارەکاندا بە زبانی ئینگلیسی بڵاوکرانەوە: بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەی ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی نەغەدە بانگەوازی سکرتێری گشتیی حیزب ڕوو بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ هەڕەشەکانی سوپاسی پاسداران ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران نامیلکەی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە ئەو بانگەواز و ڕاگەیەندراو و نامیلکانە لەسەر مێزی بەشی پیوەندیە نێونەتەوەیەکانی حیزبی کارێکار و هەروەها سالۆنی کۆنفرانسەکەش دانرابوون. شایانی باسە کە شاندی حیزبی لەم کۆنفرانسەدا چوار ڕۆژ بەشداری کرد و بەڕێز مەولوود سوارە لەگەل بەشێکی بەرچاو لە وەزیر و ئەندامانی پارلمان و سەفیر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرس و نوێنەرانی بەشێك لە حیزبەکانی کوردستان هەروەها بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دیدارو چاوپێکەوتنیان بوو و بۆ بەشێکیان نامەی سەراوەلای سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز خالید عەزیزی دایە دەستیان لەبەر زۆری چاوپێکەوتنەکان لەگەل وەزیرانی لەسایە و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتیەکان لەهێنانی نێوەکان خۆمان دەبووێرین و بەدانانی وێنەکان قەناعەت دەکەین . بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کنفرانسی لیبەرپارتیەوە لە بریتانیا