کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

FIDH و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئێران: ئیعدامەکانی ئێران ئامانجدارن

14:37 - 8 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئێران لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاندووە، کە ئیعدامەکان لە ئێراندا ئامانجدار ئەنجام دەدرێن

لەو راگەیەنراوەدا هاتووە کە نەتەوەکانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مافی سیاسی، مەدەنی، ئابووری و فەرهەنگیی خۆیان لەگەڵ هەڵاواردن بەرەوڕوون.
هەروەها لە راگەیەنراوی ئەو دوو رێکخراوەی چالاکی بواری مافی مرۆڤدا هاتووە، چالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی نەتەوەکانی ئێران پاش دەسبەسەر کران، ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و لە دادگاگەلێکی نایاساییدا دەبنە قوربانیی موحاکمەی ناعادڵانەی ئەو رێژیمە.
لەو راگەیەنراوەدا بە ئیعدامی ١٦ زیندانیی بەلووچ کە چەند رۆژ پێش ئێستا لە زاهیدان ئیعدام کران، ئاماژە کراوە و نووسیویەتی بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە مەبەستی تۆڵە ئەستاندنەوە، ئەو زیندانییانەیان ئیعدام کردووە.
هەروەها ئاماژەشی بە حوکمی ئیعدامی ٢٠ چالاکی کورد و ١٢ چالاکی عەرەب کردووە.
لەو پێوەندییەدا سەردۆزگەر(دادستان)ی زاهیدان وتوویەتی: ئیعدامی ١٦ زیندانیی بەلووچ، لە تۆڵەی هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی خۆیان ئەنجام دراوە.