كه‌ریم په‌رویزی
له‌م ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕه‌زا پاڵه‌وی كوڕی دوایین شای ئێران كه حكوومه‌ته‌كه‌یان به شۆڕشی گه‌لان دژی زۆرداری ڕووخا، په‌یامێكی داوه كه گوایه ده‌یهه‌وێ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له ژێر چه‌ترێك به ناوی په‌یمانی نوێ كۆبكاته‌وه. له‌و په‌یامه‌دا كه ڕه‌زای پاڵه‌وی داویه‌تی، زۆرتر له بابه‌تێكی گشتیی گۆڤار یان ماڵپه‌ڕێك ده‌چێ كه به هه‌ندێ وشه و ڕسته‌ی ئه‌ده‌بی ڕازابێته‌وه، نه‌ك په‌یامێكی سیاسیی ڕاسته‌قینه كه ده‌ست بخاته سه‌ر ئه‌سڵی كێشه‌كان و نیشاندانی چاره‌سه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان!
له هه‌ر په‌یامێكی سیاسیی وه‌هادا گرنگترین به‌ش بریتییه له‌و دوورهدیمهنهی كه له داهاتووی نیشان ده‌ده‌ی و خه‌ڵك بۆ ئه‌و داهاتوویه هان ده‌ده‌ی كه هاوكارت بن؛ له‌و په‌یامه‌ی ڕه‌زای پاڵه‌ویشدا نێوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌ی بریتییه له‌و به‌شه كه ده‌ڵێ ده‌بێ هێزه سیاسییه‌كان هێڵكاری بكه‌ن له نێوانی خۆیان و كۆماری ئیسلامی‌دا، كه ئایا له لایه‌نی كۆماری ئیسلامین یان لایه‌نی ئێران؟ ده‌ڵێ هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێ بۆ ڕزگاركردنی ئێران كۆ ببنه‌وه.
ڕزگاركردنی ئێران، له وشه و ڕستهبهندیدا ڕه‌نگه شتێكی بریقه‌دار بێته به‌ر چاو، به‌ڵام گه‌ر وه‌كوو په‌یامێكی سیاسی ده‌ڕوانیته ورده‌كاریی ئه‌و دروشمه، پرسیاری زۆرت له لا دروست ده‌بێ. گرنگترین پرسیار ئه‌وه‌یه كه له ڕوانگه‌ی كێوه چاو له ئێران ده‌كه‌ی؟ یان به واتایهكیتر، كامه ئێرانت مه‌به‌سته؟
كاتی خۆی ڕه‌زاخانی میرپه‌نج، باپیری هه‌ر ئه‌م ڕه‌زای پاڵه‌وییه، له مه‌مالیكی مه‌حروسه‌ی قاجاری، ئێرانێكی دروست كرد كه تێیدا هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان درا و به پۆستاڵی ئه‌رته‌شی ڕه‌زاخانی هه‌موو شوێنه‌كانیان داگیر كرد و ویستیان ئێرانێكی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ن كه هه‌موو كه‌س تێیدا ئێرانین و به فارسی قسه ده‌كه‌ن!
دواتر خومه‌ینی هات و ئێرانی پاڵه‌وی كه ئه‌و پێی ده‌وت ئێرانی تاغووتی بگۆڕێ بۆ ئێرانی ئیسلامی كه تێیدا وه‌لیی فه‌قیه بڕیار ده‌دا و هه‌موو ئوممه‌تی واحیده‌ی ئیسلامیی ئێران گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.
ناتوانی باس له ئێرانێكی خه‌یاڵی بكه‌ی و واقعیه‌تی نێو ئێران نه‌بینی و كورد و تورك و به‌لووچ و عه‌ره‌ب و توركمهنت پێ په‌راوێزی فارس بێ و به ئه‌ساله‌تی فارسی و په‌راوێزی ( ئه‌قوام و قه‌بایل)، ئێرانێك دروست بكه‌ی كه هه‌موو ده‌ستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوڕی دوایین پاشای ڕووخاوی ئێران بگوشن!
خه‌باتی دژی كۆماری ئیسلامی له نێو نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا له سه‌ر په‌یامی ڕەزای پاڵه‌وی ڕانه‌وه‌ستاوه تاكوو گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئه‌و نه‌بووین، ئیدی خه‌بات وێران ده‌بێ و به ئاوات ناگه‌ین، به‌ڵكوو ئه‌وه ئه‌و و ئه‌وانیترن كه به ڕوونی ده‌بێ بڵێن كه كام ئێرانیان مه‌به‌سته تاكوو بزانین خۆ له‌و ڕوئیایهدا ده‌بینینه‌وه یان نه؟ ئێرانی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی به مافێكی بچكۆله‌ی شارۆمه‌ندییه‌وه یان، ئێرانێك كه پێك هاتووه له پێكه‌وه‌بوونی دڵخوازانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان؟ ده‌بێ خه‌تی خۆیان دیاری بكه‌ن و بزانین له كام لای هێڵهكهن، به‌رده‌وامیی شۆڤێنیزم یان بڕوا به هاوتایی و یه‌كسانیی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا؟