کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری ته‌لاق له‌ ئیلام لەسەدا ٣٢ زیادی كردووه‌

22:15 - 28 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: له ماوەی‌ ٩ مانگی ڕابردووی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی‌دا، ئاماری ته‌ڵاق له‌ ئیلام لەسەدا ٣٢ زیادی كردووه‌.

جێگری فه‌رمانداری ڕێژیم له‌ ئیلام سه‌ره‌ڕای ڕایگه‌یاندنی زیادبوونی ئاماری لەسەدا ٣٢ی ته‌ڵاق، باسی له‌وه‌ كرد كه له‌ ٩ مانگی ڕابردووی ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاویدا ٣٨٦ ته‌ڵاق له‌ ئیلام تۆمار کراوە، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كاتی ساڵی ڕابردوودا ٢٩٢ ته‌ڵاق تۆمار کراوە.

مه‌جید كاكه‌یی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ٩ مانگی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٤٣٠ منداڵ له‌دایك بوون و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رانبه‌ر ساڵی ڕابردوودا ٤٠٦ زیادبوونی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

‌هه‌ژاری و بێكاری و گه‌شكردنی دیارده‌ دزێوه‌كانی وه‌ك ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران ببێته‌‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانی جیهان كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاقی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.‌