کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دەیهەوێ "کوبا" بخاتەوە نێو لیستەی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تێرۆریزم

10:56 - 23 بەفرانبار 2720

لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژ ماوە هەتا سەرکۆماریی "دانڵد ترامپ" کۆتایی پێ بێت؛ "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە دەیانهەوێ "کوبا" بخەنە لیستەی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تێرۆریزم.

دانانی کوبا لەنێو ئەو لیستەدا، وا دەکات کۆمپانیا بیانییەکان نەتوانن وەبەرهێنانی تێدا بکەن، چونکە لەلایەن ئامریکاوە سزا دەدرێن.

  "پۆمپێئۆ" لەبارەی ئەو بڕیارە ڕاگەیاندووە: "بەم هەنگاوە، ئێمە جارێکی دیکە حکوومەتی کوبا سزا دەدەین و پەیامێکی ڕوونیان پێدەدەین؛ پێویستە ڕێژێمی کاسترۆ کۆتایی بە پشتییوانییەکەی بۆ تێرۆری نێودەوڵەتی و خۆدزینەوە لە دادپەروەریی ئامریکایی بهێنێت."

 ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتی کوبا پێوندییەکی پتەوی هەیە ئەگەر ئامریکا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کە پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکات پێوەندیی دەبێت.