کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا/ بەشداریی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا

17:25 - 2 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ناساندنی بەرپرسی نوێی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشداریی کرد.

لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناساندنی بەرپرسی نوێی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەشداریی کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، "سەفین دزەیی" وەک بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بوون.

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "شێرکۆ پووردڵ"، بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە واشنتۆن، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.

"دزەیی" لەو ڕێوڕەسمەدا باسی لە دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد.