کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا/ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا

10:33 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لەلایەن کوردانی دانیشتووی ئامریکاوە و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕێژیم، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی سەرماوەز، لە "مینێسووتا"ی ئامریکا، بە مەبەستی ئیدانەکردنی سەرکوتی دڕندانەی خۆپیشاندانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەلایەن کوردانەوە خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون.

لەم خۆپیشاندانەدا، کوشتن و زیندانیکردنی خەڵکی کوردستان و ئێران ئیدانە کرا و ڕایانگەیاند، ناڕەزایەتی دەربڕین مافی خەڵکە و نابێ بە سەرکوت وڵام بدرێتەوە.