کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات

16:06 - 27 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات ئاگادارییەکی ڕوو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

بۆ ئەندامانی حیزب، چالاکانی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەموو دۆست و دڵسۆزان و ئۆگرانی حیزبەکەمان!

ئاگادارتان دەکەینەوە کە کەسێک بەناوی "ڕەحیم حەقپەرەست" و ناوی خوازراوی "کارۆ دێموکرات "، لەگەڵ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریەتییەکی له لایەن حیزبەوه پێ نەسپێردراوە و بۆ هیچ ئەرکێکی ڕێکخستنی گشتی ڕانەسپێردراوه، سەرەڕای ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەکانی ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات، بەردەوام بووه له پێشێلکردنی ڕێوشوێنە تەشکیلاتییەکان.

ناوبراو بە سەرپێچی و چەواشەکاری هەوڵی داوه له ڕێگای تۆڕه کۆمەڵایەتییەکانەوە زیان بە پرستیژی حیزب بگەیەنێت.

ناوبراو به چەواشەکاری و خۆنواندنی ناڕاست بە بەردەوامی خۆی بە جێگری فەرماندەری "هەڵۆکانی دێموکرات" ناساندووە و هەوڵی داوه درز بخاتە نێو ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبەوه.

هەر بۆیه لەم ڕێکەوتەوه ناوبراو شەرەفی ئەندامەتیی حیزبی لێوەرگیراوەتەوە و هیچ پێوەندییەکی به ئۆرگانه ئاشکرا و نەھێنییەکانی حیزبەوه نەماوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

ڕێکخستنی گشتیی دەرەوەی وڵات

١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩