کوردستان میدیا: لە شاری ئاڵبۆرگی دانمارک، خۆپیشاندانێكی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ٢ی سەرماوەز، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە كوردانی وڵاتی دانمارک و حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی كوردستان، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.
ئەو خۆپیشاندانە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خولەكێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و كوردستان دەستی پێكرد.
پاشا خۆپیشاندەران بە دانی دروشم و پێشكەشكردنی پەیامێک، پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرھەڵدانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.