کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوك و كچێكی کورد لەبەنداوی مەهابادا خنكان

23:35 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: باوك و كچێكی مەهابادی بە هۆی كەوتنە نێو ئاو و شارەزا نەبوون بە مەلە كردن، گیانیان لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی١٤‌ی پووشپەڕ كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ كچێكی تەمەن ٩ ساڵ بە ناوی سۆما تەبەرزەن كەوتۆتە ناو بەنداوی شاری مەهابادەوە و گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی شایەتحاڵان باوكی ئەو كچە بە ناوی خدر تەبەرزەن تەمەن ٤٥ ساڵ بەمەبەستی رزگار كردنی سۆما خۆی هاویشتۆتە نێو ئاوەكە و ئەوەیش بە هۆی شارەزا نەبوون لەمەلەكردن و خوڕی ئاوەكە، خنكاوە.
ئەو بنەماڵەیە دانیشتووی گەڕەكی موکریان لەشاری مەهاباد بوونە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی ئەو باوك و كچە رەوانەی پزیشك قانوونی شاری ورمێ‌كراون.