کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فەرانسە خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەچێت

10:35 - 10 رەزبەر 2721

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەر کوردانی تاراوگە بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆپیشاندانێکی بەرین لە بەردەم پارلمانی یەکیەتیی ئورووپا لە شاری "ستراسبورگـ"ـی  فەرانسە بەڕێوە بەرن.

کۆمەڵەی کولتووریی کوردستان (ASK) بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیدانەکردنی هێرشی نیزامی و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر تێکۆشەرانی کوردی دانیشتووی باشووری کوردستان، ئەو خۆپیشاندانە بەڕێوە دەبات.