کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی ئوتریشدا بەڕێوەچوو

11:51 - 29 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش، ئاهەنگێکی بە بۆنەی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات بەڕێوەبرد.

شەوی شەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئوتریش، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوە ئاهەنگێکیان بەڕێوە برد.

سەرەتای ئەم شەوە ئاهەنگە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر "حوسێن خاڵخاڵ"، ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، باسێکی لەسەر مێژوو و دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە بە شایی و خۆشیی بەشداربووان، دوای پێشکەشکردنی چەند گۆرانییەک کۆتایی پێهات.