كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی دانمارک وێبینارێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێبینارێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو.
سەرەتای وێبینار بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی كورد و كوردستان دەستی پێكرد .
دواتر لە لایەن دوكتور "سەعید سۆڵتانپوور" بەرپرسی گشتیی كۆمیتەی حیزب لە دانمارک بەخێرھاتنی بەشدارانی وێبینارەكە كرا.
پاشان ھەر یەک لە "سلێمان كەڵەشی" كەسایەتی سیاسی و خەباتكاری دێرینی حیزب و "ئەلبۆرز ڕووئینتەن" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە جیا باسەكانی خۆیان لەسەر كۆماری كوردستان پێشكەش كرد.
"كەڵەشی" لە باسەكەی خۆیدا تیشكی خستە سەر ھەلومەرجی دامەزراندنی كۆماری كوردستان و دەسكەوتەكانی كۆمار و ئەو میراتەی كە كۆمار بۆ نەتەوەی کوردی بەجێهێشت.
دواتر "ئەلبورز روئینتەن" بە وردی باسی لایەنە جۆراوجۆرەكانی كۆماری كوردستان و ھەڵقوڵاوی ھەست و ئاگاھی سیاسیی نەتەوەی كورد لە کۆماردا کرد.