کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە سوئید وێبینارێک بەڕێوە چوو

18:39 - 27 گەلاوێژ 2721

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێبینارێک لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ وێبینارێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی "سوئید" بە کۆڕگێڕیی دوکتور "حوسێن خەلیقی" کەسایەتیی ناوداری کورد و دوکتور " ئەکڕەم ئونەنن" چاوەدێری سیاسی و "مریەم عەلیپوور" چالاکی سیاسی لە ژووری "زووم" بە بەڕێوەبەریی "عەزیز مورادپەرەست" بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمیتەی "سوئید" بەڕێوە چوو.

سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی‌ ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر "عەزیز موراد پەرەست" بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمیتەی سوئید بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی سوئید وێڕای بەداخبوونی کۆمیتەی سوئید بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێموکرات کاک "ئەحمەد کاکەمەمی " کەسایەتیی دیاری حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئەندام و لایەنگرانی حیزب کرد.

هەر یەک لە کۆڕگێڕان تیشکیان خستە سەر مێژووی پڕشەنگداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بەشی دووهەمی وێبینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیاری بەشداربووان کە لەلایەن بەڕێوەبەری وێبینارەکە ئاراستەی هەر یەک لە کۆڕگێڕان کرا و بە تێر و تەسەلی وڵامی پرسیاری بەشداربووانیان دایەوە.

لە کۆتاییدا لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی سوئید وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی کۆمیتەی سوئید سەبارەت بە کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی حیزب کاک "ئەحمەد کاکەمەمی" پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزب بە گشتی و ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بە تایبەتی کرد.