کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی حیزبی دێموکرات وێبنارێک بەڕێوەچوو

17:45 - 26 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ، وێبنارێکی تایبەت لەلایەن ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.

سەرەتای بەرنامەکەی بە خوێندنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب" دەست پێکرد و دواتریش خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیەندرا و پاشان وێبنارەکە دەستی پێکرد.

لەو وێبنارەدا، ''محەممەدنەزیف قادری'' ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و ''ئیبراهیم لاجانی'' تێکۆشەری دێرین و شارەزای سیاسی  بانگهێشت کرابوون.

هاوکات یەکەی کارگێڕی و ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات و بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە کۆمیتەی ئاڵمان بەشدار بوون.

لەو وێبنارەدا، ''محەممەدنەزیف قادری'' لەسەر مژاری بنەما سیاسییەکانی پێوەندیی حیزبی دێموکرات لە ئاستی پێوەندییە ئێرانی، کوردستانی و نێونەتەوەییەکان و هەڵوێستە سیاسییەکان باسەکەیه خۆی پێشکەش کرد.

''ئیبراهیم لاجانی'' لە سەر قۆناغە مێژووییەکان، لە شەهیدبوونی دوکتورقاسملووە  هەتا شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی" باسەکەی خۆی پێشکەش کرد.

وێبناری تایبەت بە کۆمیتەی ئاڵمان، وەک هەموو وێبنارەکانی تر کە بە ۆنەی یۆبێلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوون، هاوکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبۆکیش بڵاو بووە.