کوردستان میدیا: به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونهتهوهیییهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا، بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئه‌ڤین ئینجیر، وه‌ك ئه‌ندامی پارلەمانی یه‌کیەتیی ئورووپا پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
ئه‌ڤین ئینجیر، یه‌که‌م ئه‌ندام پارلەمانی بەڕهچهڵهک کورده، که لەسه‌ر لیستی پارتی سۆسیال دێموکراتی سوئید، بۆ پارلەمانی ئورووپا هه‌ڵبژێردرا، کە لە لایەن هیوا بەهرامی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونهتهوەیییهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی لێ کرا.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڤین
به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك ئه‌ندامی پارلەمانی یه‌کیەتیی ئورووپا به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم.
دڵنیام بوونی ئێوه له پارلەمانی ئورووپا، ده‌بێته هۆی به‌هێزتربوونی پشتگیریی لە پرسی کورد له ئاست پارلەمانی ئورووپا و له هه‌مان کاتدا ده‌توانن بو باشتر تێگه‌یشتنی سیاسه‌توانانی یه‌کیەتیی ئورووپا له پرسی کورد و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ ئازادی و دێموکراسی کاریگه‌ریی پێویستتان هه‌بێت.
جارێکی دیکه وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنتان، هیواخوازین له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانتان هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێونهتهوهیییهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڤییه‌ن، ٢٩ی مه‌ی ٢٠١٩