کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، بە شداری لە ڕێورەسمی ٤٠مین ساڵیادی دەسپێکی خەباتی ئاشکرای کۆمەلە دا کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، شاندێکی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی شێرکۆ پووردڵ بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی ئەمریکا بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ٤٠مین ساڵیادی دەستپێکی خەباتی ئاشکرای (کۆمەڵە)دا کرد .
لە ڕێوڕەسمەدا و هەربەو بۆنەوە شێرکۆ پووردڵ پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی پێشکەش کرد.