کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب لە دانیشتنی كۆمیتەی ماڤی مرۆڤی ئورووپا

10:49 - 1 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئورووپا بەشداری لە دانیشتنی کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئورووپا کرد.

ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧، "حیسام دەستپیش"، نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ئورووپا، بەشداری لە دانیشتنی كومیتەی ماڤی مرۆڤی ئورووپا كرد.

ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ڕێبەندان، كۆمیتەی ماڤی مرۆڤی ئورووپا تاوتوێی كۆمەلێك پرسی تایبەت بە مافی مرۆڤی لە شوێنە جیاوازەكان کرد. لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەم كۆمیتەدا باسێك لەسەر گیراوانی ژینگەپارێزی لە ئێراندا هاتە ئاراوە.

لەم بارەوە، نوێنەری "هیوومن رایتس واچ"، "كەسێك لە بنەماڵەی گیراوەكان" باسەکەی کردەوە، پاشان دوو نوێنەری پارلەمان تێبینییەکانی خۆیان خستە ڕوو و لە هەمان كاتدا بەرپرسی بەشی ئێران لە ناوەندی كاروبارە دەرەكییەكانی یەكیەتیی ئورووپاش، ڕای خۆیان لەم بارەوە دەربڕی.

لە درێژەی باسەكەدا سەرۆكی كۆمیتەی ماڤی مرۆڤ "ئانتۆنیۆ پانزاری"، كە بەڕێوەبەری كۆبوونەوەكەش بوو، داوای كرد كە دەبێت ڕاوەستە لەسەر پرسی ماڤی مرۆڤ لە ئێران بكرێت و لە هەمان كاتدا چۆنییەتی مامەڵەی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە مافی مرۆڤ وەك دژایەتیکەری بەرژەوەندییەكانیەتی.

شایانی باسە، لەبەر ئەوەی كە بابەتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا تەنیا پەیوەندی بە بابەتی ژینگەپارێزییەوە بوو، بابەتەكانی دیکە باسیان لێوە نەكرا. بەڵام سەرۆكی كۆمیتەی ماڤی مرۆڤ لە سەرەتای قسەكانیدا ئاماژەی بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی كوردستاندا كرد.