کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سێمیناری جێگری بەشی کاروبارە درەكییەكانی یەكیەتیی ئورووپا بۆ پرسە جیهانییەكان

11:32 - 7 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا، لە سێمیناری جێگری بەشی کاروبارە درەكییەكانی یەكیەتیی ئورووپا بۆ پرسە جیهانییەكان بەشداری کرد.

لە چوارچێوەی چالاكییە پەیوەندییەكانی دەرەوە، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەشەمە، "حیسام دەستپیش"، نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا، لە سێمیناری جێگری بەشی كاروبارە دەرەكییەكانی یەكیەتیی ئورووپا، بۆ پرسە جیهانییەكان كە پەیوەست بە "سیاسەتی دەرەوە لە سەردەمی پۆپۆلیزمـ"ـدا بوو، بەشداری کرد.

کریستیەن ڕێفلێر، جێگری بەشی کاروبارە درەكییەكانی یەكیەتیی ئورووپا، ڕاوەستەی لەسەر مەترسییە نێوخۆیی و دەرەكییەكانی ئورووپا كرد و سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزمی وەك مەترسییەك ناوزەد كرد، كە ئایدیایی هاوكاریی جیهانی دەخاتە مەترسییەوە و لە هەمان كاتدا سەرجەم یەكیەتیی ئورووپا دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

لە درێژەی باسەكەیدا سەرچاوەی ئەم پۆپۆلیزمەی وەك ئاماژەیەك بۆ ئیدارەی نوێی ئامریكا گەڕاندەوە، بەڵام دەسپێكی لە سەردەمی بووشی كوڕەوە تاكوو ئەمڕۆ بووە.

كۆی باسەكە لەسەر ئەوە بوو، كە یەكیەتیی ئورووپا لە نێوخۆ و دەرەوە، لەگەڵ نەزمی جیهانی بمێنێتەوە و هەروەها لەگەڵی ڕابێت.

ڕێفلێر بە ڕەگەز سوئیدییە و ماوەی ٢٣ ساڵە، لە بەشە جیاوازەكانی یەكیەتیی ئورووپادا كاری كردووە، كە یەك لەوان ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

لە هەمان ڕۆژدا نوێنەری حیزب، بۆ گەیاندنی پرسی كورد لە خۆرهەڵات و پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە سەردانی پارلەمانی بلژیكی كرد.