کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی سوسیال دێموکراتی بولغارستان

11:38 - 8 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٥مین ساڵیادی دامەزراندنی سوسیال دێموکراتەکانی بولغاریستان بەشداری کرد.

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی سوسیال دێموکراتی بولغارستان لەشاری ''سۆفیا'' 'سەید "حشمەت حوسەینی'' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ڕێوڕەسمە بەشداری کرد و پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی پێشکەشی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

لە پەیامەکەدا پاش پیرۆزبایی لە سوسیال دێموکراتەکان هیوای بەردەوامییان لە خەبات بۆ پەرەپێدانی ئازادیی و دێموکراسی و گرینگیدان بە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی لە وڵاتی بولغارستان و هەروەها پشتگیری سیاسی لە نەتەوە بندەستەکانی جیهان بە تایبەت گەلی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات كرد.