کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی بولغارستان

12:50 - 5 پووشپەڕ 2720

نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بانگهێشتنی فەرمی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی سوسیال دێموکراتیکی بولغارستاندا کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، حیزبی "سوسیال دێموکراتی" بولغارستان کۆبوونەوەیەکی سیاسیی لە ئۆفیسی سەرەکیی حیزبەکەیان پێک هێنا و"حیشمەت حوسێنی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بانگهێشتنی فەرمیی ئەو حیزبە لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداریی کرد.

کۆبوونەوەکە لەلایەن "دیمێتر میتێف" جێگری سکرتێری سوسیال دێموکراتەکانەوە بەڕێوەچوو.

نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسێکی تێروتەسەلی لەسەر سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەدا بەنیسبەت ئازادیخوازان و دێموکراسیخوازانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هەروەها هێرشەکانی ئەم دواییانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە  چیاکانی نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات کرد.

هەروەها نوێنەری حیزبی دێموکرات بەنیسبەت بانگهێشتکرانی بۆ ئەو کۆبوونەوە تایبەتە و گرینگیدانی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی بە ڕەوتی ئازادیخوازی لە ئێراندا و بەتایبەت پشتگیری‌کردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد سپاسی بەرپرسانی ئەو حیزبەی کرد.