کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی سوسیال دێموکراتی بولغارستان

11:27 - 14 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، لە شاری "سۆفیا"ی پێتەختی وڵاتی بولغارستان، کۆبوونەوەیەک لەلایەن سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتەوە پێک هات.

 مەبەست لەو کۆبوونەوەیە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لەژێر ناوی "بەرەوپێشچوون بۆ گۆڕینی دەسەڵات" بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بوو.

حیزبەکانی پێکهێنەری ئەو بەرەیە بریتین لە: "سوسیال دێموکراتی بولغارستان، ئێئتلافی بولغارستان، پارتی وۆڵت ئورووپا، پارتی کەوزاپلۆفدیف و پارتی ئەمنییەتی بولغارستان".

"حشمەت حوسەینی"، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن حیزبی سوسیال دێموکراتی بولغارستان، پێکهێنەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بانگهێشت کرابوو.

 حیزبەکانی بەشدار و نوێنەری حیزب ڕێک کەوتن کە ئەو پێنج حیزبە وەک ئێئتلافێک لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی بولغارستان بەشداری بکەن.

لە کۆتاییدا نوێنەری حیزبی دێموکرات نامیلکەیەک لەسەر حیزب کە وەرگێڕدرابوویەوە سەر زمانی بولغاری، پێشکەشی سکرتێر و نوێنەرانی حیزبەکانی ئێئتلافەکەی کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا داوا لە نوێنەری حیزبی دێموکرات کرا کە لەسەر پێوەندییەکانیان بەردەوام بن.