کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چلەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لە وڵاتی هولەند، بەشداریی کرد.
ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەممە، لە شاری ئالمیرەی وڵاتی هولەند، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هولەند و نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای هێنانە بەر باسی کەسایەتیی بارزانی وەک سەرکردەیەکی بە مشوور و لێهاتوو، چەند فیلمێک لە چاوپێکەوتنەکانی بارزانی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هولەندی کە لە سەردەمی خۆیدا هەڵگیرابوون نمایش کرا،هەروەها چەند پارچە شێعر و پەخشان بەو بۆنەوە لە لایەن چەند هونەرمەندێکەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا .
جێگای ئاماژەیه کە لە سەر بانگهێشتنی فەرمیی خانەخوێ، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی هولەند بە سەرپەرەستیی "حەسەن مەجیدی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە هولەند بەشداری ڕێورەسمەکە بوون .