کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە رۆژهەڵاتی کانادا، بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی "کۆمەڵە"دا کرد.
رۆژی چوارشەمە، ١٠ی ڕێبەندان، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، بە سەرپەرەستیی بەڕێز تەها حەسەنیانی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خهباتی "کۆمەڵە"کرد، كه به فهرمی لە لایەن "کۆمەڵە"وە بۆ ئەو مەراسیمە بانگهێشت كرابوو.
لەو مەراسیمەدا کاک تەھا حەسەنیانی پەیامی كۆمیتهی ڕۆژههڵاتی كانادای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.
ھاوڕێ تەھا حەسەنیانی وێڕای پیڕۆزبایی ئهو ڕۆژه، ئاماژەی بە چەند خاڵی گرینگ کرد، بۆ نموونه زیاتر پەرەپێدان بهو ھاوپەیمانیەتییەی کە لە نێوان حیزبە سیاسییهکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەیە و بتوانن وێکڕا و به بهرنامهیهكی هاوبهش، خەباتی شاخ و شار زیاتر پەرە پێ بدەن.
شاندی کۆمیتەکە لەو ڕێورەسمەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا کرد و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.