کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەنداوەکانی ئێران لە دۆخیکی خراپدان

20:15 - 7 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: لە نێوان ١٦٥ بەنداوی گەورەی ئێراندا، ٩٨ بەنداو کە ٥٥%ی دەفرایەتی گشتیی مەخزەنی بەنداوەکانن، کەمتر لە ٤٠% ئاویان تێدایە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لە ١٩ بەنداو ٣٠ بۆ ٤٠ لە سەد، لە ٢٦ بەنداو ٥٠ بۆ ٦٠ لە سەد، لە ١٢ بەنداو ٧٠ بۆ ٨٠ لە سەد و لە ٤١ بەنداویش ٨٠ بۆ ٩٠ لە سەد، ڕادەی پڕ بوونیان ڕاگەیەندراوە.

هۆکاری سەرەکیی کەمیی ئاو لە بەنداوەکانی ئیراندا، بە کەمیی باران بارین، بەڕێوەبەریی خراپ، دانی نموونەی هەڵەی ئاودێری و بەکارهێنانی بێسنووری ئاو لە لایەن خەڵکەوە دانراوە و ئێستاکەش زیاتر لە ٥١٧ شار لە ئێران لەگەڵ گرفتی کەم ئاوی بەرەوڕوون.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی باران بارین کەم بووە و بەتایبەتی دروست کردنی بەربڵاوی بەنداو، هۆکاری سەرەکیی ویشک بوونی ڕووبارەکان و بەتایبەتی ویشک بوونی گۆلی ورمێ بووە کە لە ئێستادا لە سەدا ٥ی ئاوی تێدا ماوەتەوە.