کوردستان میدیا: لە وڵاتی سوئید ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بەشداریی بەرچاوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان، جێژنێک بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، لە شاری ستۆکهۆڵم لە پێتەختی وڵاتی سوئید، بە بەشداریی بەرچاوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
دەسپێکی جێژنەکە بریتی بوو لە ڕێژەی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتی لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە لە وڵاتی سوئید خویندرایەوە، کە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕایگەیاند: ٧٣ ساڵ پێش ئێستا ڕێبهرانی ههڵکەوتوو و بژاردهی نهتهوهکهمان بۆ هاتنهدهر لهژێر ستهمی نهتهوایهتی و دابهشکردنی دهسهڵات و سهرئهنجام به دهستهوهگرتنی مافی خوبهڕێوهبهری، حیزبی دێموکراتیان دامهزراند و ئهو حیزبهش چهند مانگ پاش دامهزراندنی خۆی له کهشوههوای ڕهخساوی ئەوسادا بێدڕدۆنگی و دڵهڕاوکێ ئازایانه و بوێرانه کۆماری کوردستانیان له شاری مه هاباد ڕاگهیاند".
لەو جێژنەدا ژمارەیەکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە سوئیدی و کوردستانییەکان پەیام و برووسکەی پیرۆزباییان خوێندەوە کە بریتی بوون لە:
ـ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ حیزبی شیوعی کوردستان
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی هاوبەشیی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و ناوەندی یەکیەتیی کوردان
ـ کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە وڵاتی سوئید
ـ فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید
ـ پارتی ئازادیی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستانی باکوور
ـ سازمانی دێموکراتیکی یارسان
ـ حیزبی سۆسیال دێموکراتەکانی سوئید
ـ پارتی سۆسیالیستی کوردستان (باکوور )
ـ پارتی ئازادی باکوری کوردستان
ـ ڕادیو ئاشتی لە ستۆکهۆڵم
ـ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە سوئید
نێوئاخنی ئەم ڕێوڕەسمە بە چەند پارچە شێعر و سروودی نیشتمانی ڕازێندرابوو و کۆتایی ڕێوڕەسمەکەش هەڵپەڕکێ و شایی بەشداربووان بوو.