
شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی "کرێکاری بریتانیا" بەشداریی کرد.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی كرێکاری بریتانیا، شاندێكی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات پێكهاتوو لە "ڕزگار ئالانی" و "ئاریاكۆ ڕەحیمی" لە ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٨ی مانگی سێپتامبر بەشدارییان لە كۆنفڕانسی ساڵانەی "حیزبی کرێکاری بریتانیا" کرد.
لەم کۆنفڕانسەدا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات توانی دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیرانی لە سایە، ئەندام پارلمانتار، باڵوێز و بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە پێک بێنێت و سەبارەت بە دۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات گفتوگۆیان کرد.