کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستان، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان

15:53 - 17 پووشپەڕ 2713

کوردستان میدیا: یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

نوسخەیەک لەو بەیانییە بەماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.

دەقی بەیاننامەکە


الحمدللەالذی انزل القران فی شهررمضان و فرض علی المٶمنین صیامه و جعله احد ارکان الاسلام و شعب الایمان

هاونیشتیمانان و موسلمانانی خۆشەویست

هاتنی مانگی پڕ لە بەرەكەت و خۆشبەختی مانگی چاكەكردن و تۆبەكردن لە هەڵەكانمان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت هیوادارم ئەو مانگە پیرۆزە مانگی رزگاریی گەلە چەوساوەكەمان بێت لەژێر دەسەڵاتی داگیركەرانی جەهل و نەفامیدا، و هەر لەسەر دەستوور و ویستی خوداوەندی گەورە و مەزن بە پێشوازیی ئەو مانگە خۆشەویستە بچین و رێزی لێ بگرین، هەروەها ئێمە دەبێت بزانین كە مرۆڤی باوەڕمەند بە چ جۆرێك دەتوانێت رێز لەو مانگە بگرێت واتە خودا رۆژووی لە سەر ئێمە واجب كردووە پێویستە ئێمەش رێز و حورمەتی بگرین.

رێزگرتن لەو مانگە هەر ئەوە نییە كە ئێمە زارمان لە خواردن ببەستین و هیچیتر دەبێ بزانین فەلسەفەی رۆژوو چییە بۆچ خالقی مەزن دەفەرمێت واتە هەموو كردەوەیەكی مرۆڤ هی خۆیەتی جگە لە رۆژوو ئەو هی منە خۆشم پاداشی دەدەمەوە و رۆژوو قەڵغانە بۆ ئاگری جەهەننەم. چوونكە تۆی رۆژووڤان لەو مانگەدا دەبێت ئاوڕ لە خەڵكی فەقیر و هەژار بدەیتەوە یارمەتیان بدەی دەستیان بگری بۆ ئەوەی هەر نەبێت تۆزێك لە گیر و گرفتیان چارەسەر بكەیت و بزانی خەڵكی هەژار هەمو كاتی ساڵ ئەوها وەك كەسێكی رۆژووڤان ژیان تێپەڕ دەكات فەلسەفەكە ئەوەیە خودا لەواقیعدا تۆ تاقی دەكاتەوە كە ئاخۆ ساڵ دوازدەی مانگ دەخۆی و دەخەوی پێت وایە هەمووی مرۆڤایەتی بەو شێوەیە ژیان دەبەنە سەر؟ گەر تۆ هەستت بەو راستییە كرد و هاتی یارمەتی بێ دەرەتانانت دا ئەوە رۆژووەكەت خودا قەبووڵی فەرمووە ئەگینا لە كۆتایدا جگە لە زار بەستن چیت بۆ نامێنێ، هەر بۆیە داواكارین لە هەمووی موسڵمانان بەتایبەت گەلی كورد بە بانگەوازی ئەو مانگە پیرۆزە بچن و فەلسەفەی رۆژوو بەجێ بگەیەنن، هیوادارین مانگێكی پڕ لە شادی و ئازادی و رزق و رۆژی بێت بۆ هەموو لایەك.

و السلام علیكم و رحـمەاللە و بركاتە

یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئیران