كه‌ریم په‌رویزی
له‌و ده‌مه‌یدا كه مه‌ترسییه‌ك به‌ره‌وڕووی هه‌ر تاكێك یان سیستمێك ده‌بێته‌وه، شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به مه‌ترسییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان، ناتوانێ له خودی پێكهاته‌ی ده‌روونیی ئه‌و تاكه یان ئه‌و سیستمه به‌دوور بێ. به‌و مانایه كه ناكرێ هه‌ڕه‌شه‌ی ماددی یان نه‌خۆشییه‌ك كه تێچووی ماددیی زۆری هه‌یه به‌رۆكی مامۆستایه‌كی زانكۆ بگرێته‌وه و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه ئه‌وه بێ كه په‌لاماری بانكێك بدا و پاره‌ی لێ بڕفێنێ! هه‌ر له هه‌مان كاتدا ناكرێ هه‌مان مه‌ترسی به‌رۆكی چهتهیەك بگرێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت هه‌بێ كه ئه‌و چه‌ته‌یه بڕواته ئیداره‌ی كار و داوای كار بكا تاكوو پاره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی دابین بكا!
سیستمێكی كۆلۆنیالیستیش به‌پێچه‌وانه‌ی سیستمێكی خه‌ڵكی له كاته قه‌یراناوییه‌كاندا هه‌ڵوێست ده‌گرێ و هه‌ڵوێستی هه‌ركامه‌یان له سیستم و پێكهاته‌ی ده‌روونییانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
كاتێك كه سیستمێكی خه‌ڵكی به‌ره‌وڕووی قه‌یران و گرفت ده‌بێته‌وه له رێگا یاساییه‌كانیه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌دا و گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو په‌نا ده‌برێته‌وه به‌ر ده‌نگی خه‌ڵك تاكوو له هه‌ڵبژاردنی دیكه‌دا كه‌سانی دیكه و به‌رنامه‌ی دیكه په‌سند بكه‌ن.
له سیستمێكی كۆلۆنیالیستیی وه‌كوو كۆماری ئیسلامیشدا به‌رده‌وام وه‌كوو كۆڵۆنییهك چاو له ده‌وروبه‌ر ده‌كا و خۆی وه‌كوو كۆلۆنییهكی دیكه ده‌بینێ.
له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دا كه دووباره ئاغایه‌كی دیكه بدۆزێته‌وه و ببێ به نۆكه‌ری ئه‌و ئاغایه و پێی وایه كه هه‌موو جیهان له سه‌ر ئه‌ساسی كۆلۆنیبوون یان خاوه‌نی كۆلۆنی بوون ده‌سووڕێته‌وه و گه‌ر ئاغا و كۆلۆنیالیستێكی وه‌كوو بریتانیای له ده‌ست داوه، ده‌بێ بڕوا چین بدۆزێته‌وه تاكوو وه‌لیی فه‌قیه نۆكه‌رایه‌تیی ئاڵا سووره‌كه‌ی كۆمۆنیزمی چینی! بكا.
له هه‌مان كرداری دوو جهمسهرانهشدا، كاتێك كه ئا‌مریكا و ئیسراییل به‌رده‌وام هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌كه ده‌كوژن و بۆردومان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له نێو تاران و له بنكه‌ی پارچین و نه‌ته‌نزیش لێی ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌م سیستمه كۆلۆنیالیستییه به‌خۆیدا نایه‌ته‌وه و بڵێ من ده‌ره‌قه‌تی ئیسراییل نایه‌م، به‌ڵكوو چوونكه ئه‌ساسی بیركردنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆفشكردنهوه و ژێستی له‌خۆڕایی دامه‌زراوه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه نیزامییانه‌ی پێی ده‌كرێ ده‌بێ كارێك بكا و ناتوانێ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا یان ئیسراییل بكا!
له‌م حاڵه‌تەدا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سووكایەتی پێكرانهكهی و ڕووشانی ئابڕوویهك كه نیه‌تی، هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سانی لاواز و كه‌م هێز و ده‌یهه‌وێ قه‌ره‌بووی شكستی ده‌روونیی خۆی به ده‌س به‌رزكردنه‌وه له بێهێز و بنده‌سته‌كان بكاته‌وه یان تۆڵه له‌وانه بكاته‌وه كه ساڵانێكه داخیانی له‌دڵدایه.
رۆژی ١٣ی گه‌لاوێژ، چه‌ند رۆژ دوای هه‌موو ته‌قینه‌وه و وێرانكارییه‌كان له بنكه و پادگانهكانی سوپای پاسداران له چه‌ند شوێنی ئێران، سوپای پاسداران به مووشه‌ك و تۆپ و كاتیووشا دووباره شاخه‌كانی كوردستانی دایه به‌ر ئاگری ڕق و كین و زیانێكی زۆری به سروشت و داهاتی كوردستان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌یاند.
سیستمێكی كۆلۆنیالیستیی وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی نیشته‌جێ له تاران، له ڕقی ده‌روونیدا و بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی و داپۆشینی ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له نه‌مان و داته‌پینی سیستمه‌كه‌ی، چه‌ند مووشه‌ك و تۆپێك به كوردستانه‌وه ده‌نێ؛ به‌ڵام ته‌نیا و ته‌نیا ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌م سیستمه وێرانبووه چیدی هیچ ده‌ره‌تانێكی بۆ مانه‌وه نه‌ماوه و هه‌موو هه‌را و هاواره‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه كه له ته‌نیاییدا گیری كردووه و ده‌یهه‌وێ گوێی له زایه‌ڵه‌ی هه‌رای خۆی بێته‌وه!