كه‌ریم په‌رویزی
دوایین رۆژی ساڵی ٢٠١٩، بۆ به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی عێراق دژ به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران، هێزه میلیشیاییەكانی نزیك له رێژیمی ئێران و گرووپه‌كانی ده‌سكردی ئه‌و رێژیمه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له به‌غدا و هه‌ندێك شوێنیان ئاگر تێبه‌ردا.
له یه‌كه‌م ساته‌كانی رۆژی سێهه‌می ساڵی نوێ له به‌غدا، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئامریكایی هێرشیان كرده سه‌ر داڕێژه‌ری هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا و به هه‌موو كه‌سانی ده‌وروبه‌رییه‌وه كوشتیان.
له‌و هێرشه‌دا قاسم سلێمانی كه فه‌رمانده‌ی هێزی تیرۆریستیی قودس، سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامییه كوژرا. قاسم سلێمانی له باری نیزامییه‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌كێك له لقه‌كانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران بوو، به‌ڵام له باری كرده‌ییه‌وه، كه‌سی دووهه‌می رێژیم له دوای خامنه‌یی بوو، چوونكه ستراتێژیی سیاسی و ئابووری و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه به قاسم سلێمانی ئه‌سپێردرابوو و كوژرانی قاسم سلێمانی جودا له هه‌موو په‌یام و هۆكاره‌كانی دیكه، ئه‌و په‌یامه روونه به كۆماری ئیسلامی بوو كه ته‌نیا یه‌ك قۆناخ ماوه ئه‌ویش كوشتنی خامنه‌ییه! هه‌ر بۆیه نامه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه یان ملكه‌چی جیهان ده‌بێ یان رێژیمه‌كه‌ی له نێو ده‌برێ.
دوای له‌نێوبردنی قاسم سلێمانیی فه‌رمانده‌ی تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، رێژیمی تاران له دوو رێیانێكدا گیری كرده‌وه، ئایا وه‌ڵام بداته‌وه و هه‌ر وه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، وه‌ڵامی `` كرده‌ی نیزامی`` به كرده‌ی نیزامی بده‌نه‌وه یان به جۆرێكی دیكه رای به‌سیجی و پاسداره‌كانیان رازی بكه‌ن؟
گه‌ر به هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئامریكاییه‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه، دژكرده‌وه‌ی دوای ئه‌وه پێشبینی ناكرێ، هه‌ر وه‌ك ترامپ گووتوویه كه له ٥٢ شوێنی گرنگی ئێران ده‌ده‌ن، ره‌نگه یه‌كێك له‌و شوێنانه جه‌ماران بێ، یان كار بگاته شه‌ڕی ته‌واو مانا كه ئیدی ئاسه‌وارێك له كۆماری ئیسلامی له سه‌ر عه‌رز نامێنێ.
بۆیه له كاتی ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر و هاتوهاواری به‌رز ده‌كه‌ن كه رای لایه‌نگرانیان رازی بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان ده‌زانن كه هه‌ر ههڵهكردنێكیان هه‌ڵه‌ی مه‌رگه.
بۆ هه‌ر ئازادیخوازێك، نه‌مانی تیرۆریستان جێی خۆشحاڵییه و هه‌رچی تیرۆریست كه‌متر بكرێته‌وه، جیهان به‌ره‌و ئاشتی و ئاوه‌دانیی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ، به‌ڵام بۆ كورد و كوردستان له‌نێوچوونی فه‌رمانده‌ی سوپای تیرۆریستیی قودس زۆر جێی خۆشحاڵیی زیاتره، چوونكه سوپای پاسدارانی رێژیم گورزی سه‌ركوتكه‌ری ئه‌م رێژیمه بۆ وێرانكردنی كوردستان بووه و هه‌روه‌ها سوپای قودس، به‌رپرسی تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكرات و كورد، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه و سوپای قودس ئامرازی تیرۆركردنی رێبه‌رانی كورد، دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بووه. له سه‌رده‌می به‌رپرسایه‌تیی قاسم سلێمانیشدا، تاوانی سوپای قودس به دژی كورد و كوردستان زۆرتر و زۆرتر بووه و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه له حه‌ماسه‌ی كۆساڵاندا قاسم سلێمانی خۆی رۆیشتۆته سه‌وڵاوا و فه‌رمانی داوه كه به چه‌كی فۆسفۆریی قه‌ده‌غه‌كراو له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات بده‌ن.
به‌ڵام كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی تیرۆریست، كۆتایی كار نییه و ئه‌م رێژیمه له بنه‌ڕه‌تدا و له ته‌واویه‌تی خۆیدا سیستێمكی تیرۆریستی و تیرۆریستپه‌روه‌ره. تیرۆریستێك كه‌م ده‌بێته‌وه، كه‌سێكی تاوانبارتر له‌و له جێگای داده‌نێن. كاتێك جیهان و ناوچه رووی ئارامی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن كه سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزم واته رێژیمی حاكم له تاران وشك بكرێ و له‌نێو بچێ.