کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و شەوی یەڵدا لە بێلژیک بەڕێوە چوون

10:45 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆمەڵەی کولتووریی زاگرۆس لە وڵاتی بێلژیک، ڕێوڕەسمێکی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و شەوی یەڵدا بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی بەفرانبار، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەى شەوى يەڵدا، شەوی لەدايكبوونى ڕێبەرى مەزنى گەلەكەمان "دوكتور قاسلوو"ى نەمر و ٢٦ى سەرماوەز، ڕۆژى پێشمەرگەى كوردستان، لەلایەن "کۆمەڵەی كولتووریی زاگرۆس" لە وڵاتى بێلژيک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودى "ئەى ڕەقيب" دەستی پێکرد و دواتر بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهيدانى كوردستان يەك خولەک بێدەنگى ڕاگیرا.

دواتر پەيامى كۆمەڵەى كولتوورىی زاگرۆس لەلايەن "مەزڵووم دەلى"، بەرپرسى فێدراسيۆنى "BENELUX" و کۆمەڵەی زاگرۆس پێشكەش کرا.

لە درێژەی کاری بەرنامەکەدا، پەيامی "حيسام دەستپيش"، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکیەتیی ئورووپا پێشكەش كرا.

هەروەها لەلايەن چەند بەشدارێکی ڕێوڕەسمەکەوە هەڵبەستێک بەو بۆنەوە خوێندرايەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان "حەکیمۆ، شازاد، ساکۆ سوڵتانی، ئازاد مستەفاپوور و مێهران میرزامحەممەدی" و هەڵپەركێ و گۆڤەندی کوردەواری كە لەلايەن چەند هونەرمەندەوە ئامادە كرابوو، کۆتایی پێهات.