کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو

16:27 - 21 رێبەندان 2719

لە شاری کۆپێنھاگی پێتەختی دانمارک ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکەمین دەوڵەتی نەتەوەیی کورد، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە شاری کۆپێنھاگ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن "سەعید سۆڵتانپوور"، بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک، باسێکی سیاسی لەسەر تەشکیلاتی حیزب لە دانمارک و بەرنامەی داھاتووی حیزب بۆ ئەو وڵاتە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، "سلێمان کەڵەشی"، بەرپرسی ھەرێمی ئیسکاندیناوی، باسێکی پڕناوەڕۆکی پێشکەش کرد.

لە بڕگەی کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا "شۆرش و ئەحمەد"، دوو ھونەرمەندی کورد، چەند گۆرانییەکان پێشکەش کرد.