کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەدەچێت

10:02 - 20 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی نوروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرزنرخاندنی یادی ٧٣ ساڵەی کۆماری کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ئەم ئاگادارییە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان (١٩٤٦) لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ لە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٠١/١٩ی زایینی جێژنێكی بەشكۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەكەمان و هاوكات كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ پیرۆز كردن و بەرز نرخاندنی یادی كۆماری كوردستان بەشداری لەو جێژنەدا بكەن.

هاتن بۆ هەمووانە و پێشەكی بەخێرهاتنتان دەكەین.

بەسپاسەوە

كۆمیتەی گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ