کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی یونان بەرز ڕاگیرا

11:31 - 4 رێبەندان 2719

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی یونان، جێژنی ٢ی ڕێبەندانیان لە شاری "ساڵۆنیک" بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان و میوانانی یونانی بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەندان لەلایەن "ڕاسان نەجمی"، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە درێژەی بەرنامەکان، شێعرێک لەلایەن "حەیدەر حوسێنیـ"ـیەوە خوێندرایەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.