ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.
دەستپێکی بەرنامەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بهبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لەلایەن "سەتار پاڵانیـ"ـیەوە خوێندرایەوە.
لەو پەیامەدا وێڕای ڕێزلێنان لە خەباتی خەڵکی کوردستان لەژێر سێبەری ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسی لە دوایین ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران کرد.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هەر یەک لە نوێنەرانی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران" خوێندرایەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هونەرمەندان "ئیبراهیم هەولێری، شەهرووز کوردستانی، گەلاوێژ سەقزی و عەدنان گودەرزی"، کۆتایی پێ هات.