کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری باڵوێزی دەوڵەتی "پێرۆ" لەسەر پێوەندییەکانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات پێداگریی کرد

11:57 - 16 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، لەگەڵ جێگری باڵیۆزی وڵاتی "پێرۆ" لە نۆروێژ، کۆ بووەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر، "گەلاوێژ محەممەدی"، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ، لەگەڵ "جێرۆ ئالبیرتۆ"، جێگری باڵیۆزی وڵاتی "پێرۆ"، کۆ بووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەر دوو لا لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە باسیان کرد:

ـ زانیارییەکی گشتی لەسەر پرسی کورد، شۆڕشی نەتەوایەتیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان کە لە لایەن بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبەوە پێشکەش بە جێگری باڵیۆزی "پێرۆ" کرا.

ـ بارودۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی کورد لە ئێستای ئەو ناوچەیەدا.

ـ کورد وەک نەتەوە و دۆستایەتیی کورد و وڵاتی "پێرۆ" لە داهاتوودا.

جێگری باڵیۆزی "پێرۆ" وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی ئەو دانیشتنەوە، هیوای خواست کە لە داهاتوودا دوو لایەن زیاتر دیدار پێک بێنن و پێوەندییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن.