کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

17:33 - 7 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە.

لە نەورۆزی ئەمسالەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێ زیندووکردنەوەی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو ئاوێتە بوون بە خەڵک و گەشەپێدان بە رەهەندەکانی خەباتی رێخستنی و جەماوەری، تا ئێستا کۆمەڵێک لە باشترین پێشمەرگەکانی لە بەرگری ڕەوادا گیانیان بەخت کردووە و بارتەقای ئەو تێچووەش وەدیهێنانی ئامانجی سەرەتایی لە پەیوەست بوونی دووبارە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رۆژەهەلات و بە رۆژەڤکردنی ئەو پرسە سیاسی و نەتەوەییە لە ئاست ناوچە و جیهاندا هێناوەتە ئاراوە و پێشانیدا کە دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئیرادەی خەڵک و تێکۆشەرانیدا شتێکی ساختەیە.

لە دەرەنجامی تێگەیشتنی هەمیشەیی و ئاکامی ستراتژی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک هەمیشە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باوەری وایە کە دۆژمنی سەرەکی گەلی کورد کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە بەرامبەریدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش وێڕای هێزە خەباتکارەکانی، خاوەن ئەزموون و ڕێکخستن و بەرنامەی سیاسی خۆیانن. بۆیە بەو تێگەیشتن و ستراتژییەوە، لەو ماوەیەدا حیزبی دێموکرات لە ئاست بەرپرسیاریەتی سیاسی خۆیدا، ڕووی لە حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد تاکو هەڵگری ئەو پەیامە بێ کە ستراتژی گرێدانی خەباتی شار و شاخ، ستراتژییەکی نیشتمانی و نەتەوەییە و پێویست دەکات هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەر لە جیاوازی فکری و ڕێکخستنیەکانی نێوانیان، بتوانن لە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیژیمی داگیرکەر بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات، تێکۆشانی خۆیان هەماهەنگ و بەرفراوانتر بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی بەپێی بەرنامەیەکی دیاریکراو سەردانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتیان کرد و لە کۆیی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ ئەو حیزب و لایەنانەدا هەیانبوو، ئەو تەوەرانەی کە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەست بوون بە ستراتژی خەباتی هاوبەش لە ڕۆژهەڵات و چۆنیەتی هاوکاری و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسیەکان لە ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم خەباتەوە خرانە بەر باس و گەنگەشە و هەر یەک لە لایەنەکان لە ڕوانگەی خۆیانەوە ئەم هەنگاوەی حیزبیان بە باش زانی و بە سینگ فراوانیەوە کاری هاوبەشیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک پێویستیەکی هەنووکەیی زانی و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیی خۆیان سەبارەت بە پێوەندی بەردەوام لە بواری کردەوەییدا دەربڕی .

ئەو حیزب و لایەنانە سیاسییانەی کە بەم مەبەستە سەردانیان کراوە بریتین لە :

ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران ( کۆمەڵە)
ـ هاورێیانی پێشوو
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ یەکیەتی شۆڕشگێرانی کوردستان
ـ یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان

حیزبی