کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات بەشداریی لە کۆنفڕانسی پارتی کرێکارانی بریتانیای کرد

10:53 - 3 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیادا، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیادا بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی خەرمانان، بەشی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی بریتانیادا، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیادا كە لە شاری برایتۆن دەستی پێكرد، بەشداریی کرد.

ئەمساڵ لە بەشی نێونەتەوەیی، کۆنفڕانسی پارتی کرێکارانی بریتانیا کە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو، "ڕزگار ئالانی"، هاوکاری بەشی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ چەندین كەسایەتی وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران، چەندین ئەندام پارلمانی بریتانیا، ئەندام پارلمانی یەكیەتیی ئورووپا سەر بە پارتی کرێکارانی بریتانیا و نوێنەری حیزبەکانی هاوپەیمان، چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.

هەر لەو ڕۆژەدا بۆ بەشی نێونەتەوەیی، پارتی کرێکارانی بریتانیا بە هاوکاریی "بلومبێرگ"، بە بەشداریی "جێرمی کۆربین"، سەرۆکی پارتی کرێکاران و هەروەها خاتوو "ئیمیلی تۆرنبێری"، وەزیری دەرەوە لە سایە، لەبارەی كێشەكانی "برێکزیت" قسەیان کرد.

 بەشی پەیوەندیەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسایەتییەكان، لەسەر دۆخی ئێستای ئیران، بە تایبەتی کوردستانی ئیران (گرتن، ئێعدام و کوشتنی كۆلبەران) و هەروەها دۆخی ئابووریی کوردستانی ڕۆژهەڵات، قسەیان کرد.