کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات لە ساڵیادی حیزبی شیوعیدا بەشداری کرد

12:54 - 19 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ٨٥مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق بەشداری کرد.

ڕۆژی شەممە، ٦ی خاکەلێوە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی ''حاتەم ئەلیاسی''، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ لە وڵاتی سوئید، لە ٨٥مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی بەشداری کرد و برووسکەی پیرۆزباییی کۆمیتەی حیزبیان لەو شارە پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کرد.

لە برووسکەی پیرۆزباییی حیزبی دێموکرات، باس لە دۆستایەتی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعی کراوە و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو دۆستایەتییە کرایەوە.

شایانی باسە، کە هاوڕێیانی حیزبی شیوعی، وێڕای خوێندنەوەی برووسکەی پیرۆزباییی حیزبی دێموکرات،  خۆشحاڵیی خۆیان لە بەشداریی شاندی حیزب دەربڕێ.

هەروەها لەو یادەدا نوێنەری چەندین حیزب و لایەنی کوردستانی و عێراقی بەشدار بوون.