کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دیداریان کرد

18:34 - 12 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دیدارێکدا لە شاری هەولێر دوایین پرسە پێوەندییدارەکان بە دوو لایەن و هاوکارییەکانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە دەفتەری پێوەندییەکانیان لە هەولێر کرد و لە لایەن هەیئەتێکی کۆمەڵە بە سەرپەرەستی عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەوە پێشوازیی لێ کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرەتا موهتەدی وێڕای بەخێرهاتنی هەیئەتی حیزبی دێموکرات و خۆشحاڵی دەربڕینیان لەم سەردانەی هەیئەتی حیزبی دێموکرات، ئاماژەی بە کۆمەڵێک خاڵی گرینگ لە بواری هاوکارییەکانی نێوان دوو لایەنی دۆست و هاوپەیمان کرد.

موهتەدی، جارێکی دیکە لە پێوەندی لەگەڵ شەهیدبوونی پۆلێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گیانیان پێشکەش بە ئامانجەکانی گەلی کورد کرد، هاودەردی و هاوخەمیی دەربڕی.

پاشان مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەسەر هاوکارییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و شوێندانەریی ئەو هاوکارییانە لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان و لە هەرێمی کوردستان، هاوکارییەکانیان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و چۆنیەتی بەشداری‌کردنی هەیئەتی هەردوولا لە کۆنگرەی داهاتووی ئەو ڕێکخراوەدا، قسەی کرد و ڕوانینی حیزبی دێموکراتی لەسەر ئەو بەشداری‌کردنە خستەبەر نەزەری هاوڕێیانی کۆمەڵە و داوای لێ‌کردن هەر دوو حیزبی ئەندام لەو کۆنگرەیە وەک پێویست دەور و ڕۆڵی سیاسی خۆیان بگێڕن.

لە کۆتاییدا هەردوولا لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی عەمەلی لە هەموو ڕەهەندەکانەوە جەختیان کردەوە.

حیزبی
حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دیداریان کرد

حیزبی
حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دیداریان کرد

حیزبی
حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دیداریان کرد